Betül Yürük
13 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2022
نەتەوەیەکگرتووەکان-AA
سندوقی ھاریکاری منداڵانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، ناسراو به یونیسێف، بڵاویكردهوه، لە ماوەی مانگی رابردوودا نزیکەی ١٠٠ منداڵ بەھۆی ئەو جەنگەی کە رووسیا له ئۆكراینا ههڵیگیرساندووه، گیانیان لەدەستداوە.
کاربەدەست له یونیسێف عومەر عەبدی، لە میانی گوتارێکیدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کرد کە جەنگی ئۆکراینا قەیرانی لە مافەکانی منداڵاندا درووستکردووە.
عومەر عەبدی، سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ھێرشەکانی سەر قوتابخانەکان مافی خوێندنی لە منداڵان سەندووەتەوە و ئاشكرایكرد، لە ماوەی مانگی رابردوودا نزیکەی ١٠٠ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
عەبدی باسی لەوەش کرد کە قوتابخانەکان بۆ ئامانجی سەربازیی بەکارھێنراون و ھەفتەی رابردوو ١٥ قوتابخانەی پاڵپشتیکراو لەلایەن یونیسێفەوە تووشی زیان بوونەتەوە. ههروهها بانگەوازی کرد کۆتایی بە ھێرشکردنە سەر قوتابخانەکان بھێندرێت.
- ئەمریکا: "رووسیا رۆژانە نزیکەی ٢٢ قوتابخانەی لە ئۆکراینا کردووەتە ئامانج"
جێگری نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ریچارد میڵز، ئاشكرایكرد رووسیا لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکە لە ٢٤ی شوباتەوە تا ئێستا، رۆژانە نزیکەی ٢٢ قوتابخانەی کردووەتە ئامانج.
لەلای خۆیەوە نوێنەری ھەمیشەیی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڤاسیلی نیبینزیا، ئەو تاوانانەی رهتكردهوه کە ئاراستەی سوپای رووسیا کراون و داکۆکی لەوە کرد کە لە ئۆکراینا بە راستی مێژوویان فێری منداڵەکان نەکردووە.
ھاوکات باڵیۆزی ئۆکراینا لە نەتەوەیەکگرتووەکان سێرگی کیسلیتسیا، رووسیای بە رفاندنی منداڵانی ئۆکراینا و بەشێوهیهكی نایاسایی له خۆگرتنیان لهلایهن خێزانهكانهوه، تۆمەتبارکرد.