Sarmand Hameed
12 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2022
قودس - AA
ژمارەیەک هونەرمەندی شێوەکار لە شاری غەززە، وەک رێزێک بۆ خانمە پەیامنێری کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرە، شیرین ئەبو عاقلە کە رۆژی چوارشەممە بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیل کوژرا، تابلۆیەکی دیوارییان نەخشاند.
چالاکییە لەلایەن یەکێتیی گشتی دەستەکانی لاوان لە کەرتی غەززە کە دەست کە دامەزراوەیەکی سەربەخۆی ناحکوومی فەڵەستینییە سەرپەرشتی دەکرا.
لەو رێوڕەسمەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی یەکێتییەکە ئامادەبوون و وێنەی شیرین ئەبو عاقلەیان بەرزکردبووە و داوای لێپێچینەوەیان لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە کرد.
هونەرمەندانی شێوەکاری بەشداربوو لە چالاکییەکەدا، وێنەی شیرین ئەبو عاقلە هەروەها وێنەی مزگەوتی ئەقسا و جلوبەرگی تایبەت بە رۆژنامەنووسیان لەسەر دیواردا کێشا.
لە پەراوێزی چالاکییەکەدا، بەڕێوەبەری یەکێتیی گشتی دەستەکانی لاوان لە کەرتی غەززە، هانی حەلەبی رایگەیاند، ئەمڕۆ هاتووین بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو تاوانە قێزەونەی کە ئیسرائیل دژبە خاوەنی دەنگی بەهێز رۆژنامەنووس شیرین ئەبو عاقلە ئەنجامی دا.
هانی حەلەبی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو راشیگەیاند، ئیسرائیلی داگیرکار گشت پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و بەردەوامە لە تاوانەکانی دژبە گەلی فەڵەستینی.
ناوبراو گوتیشی: "هونەرمەندان وێنەی ئەبو عاقلەیان کێشا و لە پشتییەوە مزگەوتی ئەقسای کرد کە گوزارشت لە دۆخەکە دەکات و رووداوەکە لە ناوخۆوە بۆ گشت جیهان دەگوازرێتەوە".
بەڕێوەبەری یەکێتیی گشتی دەستەکانی لاوان لە کەرتی غەززە داوای لە وڵاتانی جیهان کرد پێشێلکارییەکان ئیسرائیل دژبە رۆژنامەنووس و لاوان و گشت فەڵەستینیەکان بەچاوی خۆیان ببینن.
رۆژی چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین رایگەیاند، خانمە پەیامنێری کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرە، شیرین ئەبو عاقلە لە کەمپی پەنابەرانی جەنین لە کەناری خۆرئاوای داگیرکراو، بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیل، لە دوای برینداربوونی گیانی لەدەست داوە.
تۆڕی جەزیرە و دەسەڵاتدارییەتی فەڵەستین بەرپرسیارییەتی کوشتنی ئەبو عاقلە دەخەنە ئەستۆی ئیسرائیل و لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل پێی وایە کە ناوبراو بە تەقەی چەکدارانی فەڵەستینی کوژراوە، ئەمەش لەلایەن دەسەڵاتی فەڵەستینەوە رەتکراوەتەوە.
شیرین ئەبو عاقلە لە ساڵی ١٩٧١ لە شاری قودس لە دایکبووبوو و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە میدیا و رۆژنامەوانی لە زانکۆی یەرموک لە ئوردن بە دەست هێنابوو و بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ پەیامنێری کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرەی قەتەری بوو لە کەناری خۆرئاوای داگیرکراو.