Rewa Mahmut Hasan
22 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2017
ئۆتاوا AA
وەزیری کۆچبەرانی کەنەدا، ئەحمەد حوسێن رایگەیاند کە تا کۆتایی ئەمساڵ هەزار و ٢٠٠ ئێزدی لە عێراقەوە قبووڵ دەکەن و تا ئێستاش ٤٠٠ یان قبووڵ کردووە.
لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا کە لە شاری ئۆتاوا بەستی، ئەحمەد حوسێن ئاماژەی بەوەدا کە تا کۆتایی ساڵ کەنەدا، ٨٠٠ کەسی تر بەسپۆنسەری خۆی دەهێنێتە وڵاتەکەی و ئاشکرای کرد کە لەسەرهێنانی ئێزدیەکان، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندیشدا رێککەوتوون.
ئەو وەزیرە کەنەدییە ئاماژەی بەوە دا کە ئێزدیەکان لە هەموو کەس زیاتر پێویستیان بەوەیە وەک پەنابەر وەربگیرێن چونکە لە رووی سایکۆلۆجی و جەستەییەوە پێویستیان بەچارەسەر هەیە و لە رووی کۆمەڵایەتییەوە رووبەڕووی چەندین دۆخی ناهەموار بوونەتەوە.
حوسێن ئاماژەی بەوەدا کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا لە پەرلەمان مافی پەنابەری دراوە بەژنان و کچانی ئێزدی و سەرەڕای ئەوەش هەزار و ٢٠٠ کەسی تر لە ئێزدیەکان خراونەتە چوارچێوەی ئەو بڕیارەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش گەنجانی ئێزدی کردۆتە ئامانج و رەشەکوژیان ئەنجام داوە.