Esat Fırat
23 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2021
قودس- AA
سەربازانی سوپای ئیسرائیلی هەڵیانکوتایە سەر خۆپیشاندانێكی فەڵەستینییەکان لە کەناری رۆژئاوا کە دژی درووستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی جوولەکەنشین، گردببوونهوه.
بەگوتەی شایەتحاڵهکان، خۆپیشاندانەکە لە شارەدێی بەیتا سەر بە نابلوس بووە و هێزەکانی ئیسرائیل بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسکڕێژ، گوللەی پلاستیکی و راستەقینەیان بەکارهێناوە.
هەروەها رێکخراوی مانگی سووری فەڵەستینی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە لەو خۆپیشاندانەدا نۆ کەس بە گوللەی راستەقینە، ٣٤ کەس بە گوللەی پلاستیکی و ١٦ کەسیش بەهۆی سووتان و کەوتنەوە بریندار بوون.
لە لایەکی دیکەشەوە لە شارۆچکەی بەیت دەجین سەر بە نابلوس بەهۆی پەلاماری هێزەکانی ئیسرائیل بۆسەر خۆپیشاندەرە فەڵەستینییەکان، پێنج فەڵەستینی بە گوللەی پلاستیکی برینداربوون.
لە ناوچە جیاجاکانی کەناری رۆژئاوا و بەتایبەت لە ناوچەکانی دەوروبەری نابلوس، رۆژانی هەینی فەڵەستینییەکان دژ بە درووستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی جوولەکەنشین، خۆپیشاندان دەکەن.