Ahmet Dursun
23 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له كاتی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له لوڕستان كه به‌مه‌به‌ستی هاوسۆزی ده‌ربڕین بۆ خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای خوزستان كه له ١٥ی ته‌مووزه‌وه به‌هۆی كه‌مئاوی به‌رده‌وامن، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دووانی دیكه‌یش بریندار بوون.
ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران بڵاویكرده‌وه كه شه‌وی رابردوو جگه له شاره‌كانی پارێزگای خوزستان، خۆپیشاندان له شاری ئه‌لیگوده‌رز له پارێزگای لوڕستانیش ئه‌نجام دراوه.
له كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌لیگوده‌رز ژماره‌یه‌ك كه‌س ئاگریان له رێگاكان به‌رداوه و زیانیان به موڵكی گشتی گه‌یاندووه، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراویش ته‌قه‌یان كردووه. له ئاكامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوه و دوو مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵیش بریندار بوون.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی رووداوه‌كه.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه كه له ئاكامی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له ١٥ی ته‌مووزه‌وه ده‌ستیان پێكردووه لانیكه‌م هه‌شت كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون.
رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی دوای وه‌رگرتنی دۆزی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كۆبوویه‌وه و له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی خوزستان گوتی: "هاووڵاتییان كێشه‌كانی خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌س نابێ په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئه‌وان درێژ بكات. چونكه كێشه‌ی كه‌مئاوی له خوزستان كه زۆر گه‌رمه كێشه‌یه‌كی بچووك نییه".