Fırat Çakır
16 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2022
تەکیرداغ - AA
کەشتیی "سارمۆڤسکی" کە لە ئۆکرایناوە بەڕیکەوتبوو و گەنمی هەڵگرتووە، گەیشتە کەناراوەکانی پارێزگای تەکیرداغ.
کەشتییەکە کە ٣٥٠ تۆن گەنمی هەڵگرتبوو و لە بەندەری چۆرنۆمۆرسکی ئۆکرایناوە بەڕێکەوتبوو لە کەناراوەکانی ناوچەی سولەیمانپاشای تەکیرداغ لەنگەری گرت.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گومرکی تەکیرداغ، پشکنین بۆ کەشتییەکە دەکەن، هەروەها تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و دارستانەکانی تەکیرداغ نموونە لە بەرهەمەکە وەردەگرن.
بەپێی ئەنجامی شیکارییەکان، گەنمی سەر کەشتییەکە لە بەندەرێکی تایبەتی تەکیرداغ دادەگیرێت و بەسەر کارگەکانی ناوچەی تراکیادا دابەش دەکرێت.