Sedat Kara
30 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2023
تەکیرداغ - AA
گوڵی رووەکی کانۆلا کە کێڵگەکانی پارێزگای تەکیرداغ باکووری خۆرئاوای تورکیایان زەردپۆش کردووە، وەک ستۆدیۆیەکی سرووشتیی وایە بۆ فۆتۆگرافەران.
زەردپۆشبوونی کێڵگەکانی رووەکی کانۆلا، بە جوانییەکەی خۆی سەردانیکەرانی سەرسام دەکات.
کێڵگەکانی گوڵە کانۆلا هاوکات بوونەتە ستۆدیۆیەکی لەبار بۆ ئارەزوومەندانی وێنەگرتن.
خەڵکی شارەکە سەردانی کێڵگەکان دەکەن و وێنەی خۆیان دەگرن.
رووەکی کانۆلا لەو چەند ساڵەی دواییدا، بووەتە جێگەی بایەخی زیاتری جووتیاران کە زۆرجار بە جێگرەوەی بەرهەمەکانی دیکە دادەنرێت.
سەرۆکی کۆمەڵەی جووتیارانی هەیرابۆڵو ئۆندەر، مەهمەت چکرکچیڵی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ئەمساڵ لە قەزاکەدا لەسەر رووبەری ١٠ هەزار دێکار گوڵە کانۆلا روێندراوە.
چکرکچیڵی ئاماژەی بەوەش دا کە زەیتی کانۆلا لەلایەن کۆمەڵەکەوە دەخرێتەبازارەکانەوە.
30.04.2023 کێڵگەکانی گوڵە کانۆلا لە پارێزگای تەکیرداغ زەردپۆش بوون
گوڵی رووەکی کانۆلا کە کێڵگەکانی پارێزگای تەکیرداغ باکووری خۆرئاوای تورکیایان زەردپۆش کردووە، وەک ستۆدیۆیەکی سرووشتیی وایە بۆ فۆتۆگرافەران.