Sangar Hamad Azeez
17 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنان لە شارۆچکەی ئەرگەن سەربە پارێزگای تەکیرداغ باکووری رۆژئاوای تورکیا، دوو فڕۆکەوان گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنان لە گەڕەکی ئاهیمەهمەت لە شارۆچکەی ئەرگەن سەربە پارێزگای تەکیرداغ باکووری رۆژئاوای تورکیا بە هۆکارێکی نادیار کەوتە خوارەوە.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی رووداوەکە دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
بەهۆی رووداوەکەوە دوو فڕۆکەوان بەناوەکانی (یوسف ئاکشاهین و ئەلپەر ئۆران) گیانیان لەدەستدا.
راشگەیەنرا کە فڕۆکەکە لە جۆری "CESNA"ە و سەربە ئاکادیمیای فڕۆکەوانیی تورکیایە و لە فڕۆکەخانەی چۆڕلو لە تەکیرداغ فڕیوە.