Mohammed Baqi Hussein
17 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئیداری كایناك هۆڵدینگ ئیمران ئۆكوموش، كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ كۆمپانیاكه دانراوه ئاشکرایکرد كێڵگه 400 دۆنمیهكهی گوله‌ن له ئه‌مریكا له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌ی سه‌رمایه‌دار عه‌بدوڵڵا كاترجیئۆغڵوهوه پاره‌كه‌ی دراوه كه ئه‌و كۆمپانیایه له 27ی ته‌مووزی 2015دا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئیداریی كایناك هۆڵدینگ، ئیمران ئۆكوموش، كه ئێستا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر دانراوه، فێڵه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی بۆ ئه‌نادۆڵو باسكرد.
ئیمران ئۆكوموش ئاشکرایکرد پاره‌ی كێڵگه‌كه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له ئه‌مریكا له‌لایه‌ن كایناك هۆڵدینگه‌وه دراوه و گوتی: "له‌ته‌مووزی 2015ه‌وه دامهزرێنرام. لێكۆڵینه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانمان، ئه‌و كه‌سه‌ی كه پاره‌ی كێڵگه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی داوه له ویلایه‌تی په‌نسیلڤانیای ئه‌مریكا، عه‌بدوڵڵا كاترجیئۆغڵووه. به‌ڵگه و زانیارییه‌كانی پەیوەست بەم باباتە له‌به‌رده‌ستماندایه. ئه‌مانه به به‌ڵگه‌وه باسده‌كه‌م. ئه‌و پاره‌ی بۆ كڕینی ئه‌و كێڵگه‌یه دراوه، له‌لایه‌ن ئه‌م كۆمپانیاوه دابینکراوە. واتا پاره‌ی ناوه‌نده‌كه‌یان له ئه‌مریكا، له توركیاوه رۆیشتووه. ئه‌و شوێنه له 2005 دا كڕدراوه. سه‌ره‌تا ره‌هنی له‌سه‌ر دانراوه و دواتر رههنهكه لادراوه و به‌خشراوه به كۆمپانیایه‌ك له‌ئه‌مریكا به‌ناوی Golden Generation Worship&Retreat Center ."
ئۆكوموش ئاماژەی بەوەکرد به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه كه كێڵگه‌كه‌ی ئه‌مریكا به بڕی دوو ملیۆن و 40 هه‌زار دۆلار كڕدراوه و گوتی: "ئه‌مه ته‌نها ئه‌و ژمارهیهیە كه ئێمه بهڵگهكانیمان له‌به‌رده‌ستدایه. ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه نه‌یانتوانیوه له تۆماره‌كاندا بیسڕنه‌وه. ئه‌مه له به‌ڵگه فه‌رمییه‌كانی ژمێریاریی كۆمپانیاكه‌دایه. وه‌سڵی پارهدانیشمان له‌به‌رده‌ستدایه. به‌ڵگه‌ی ئه‌و به‌خشینانه‌ی له‌نێوان خۆیشیاندا ئه‌نجامیانداوه له‌به‌رده‌ستماندایه. ئه‌مانه بۆ من جێگای سه‌رسوڕمان نییه.
ھەروەھا گوتیشی: "هه‌میشه بڕی ئه‌و پارانه‌ی له توركیاوه ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات جێگای مشتومڕه. 15ی تهمووز بۆ هه‌موو جیهاینان سه‌لماند كه رێكخراوێکی تیرۆریستین. ئاشكراكردنی ئه‌وه‌ی ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی له توركیاوه چۆن و له‌لایه‌ن كێوه بۆ سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه ده‌نێردرێت كه ده‌ڵێت من هه‌ژارم و پاره‌م نییه و له ژوورێكی 16 مه‌تریدا كه كرێكه‌ی ده‌ده‌م ده‌ژیم، جێگای خۆشحاڵییه."