Hemın Othman Mohammed
17 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2016
ژاژی یاخود شیرێژوگیا، كه له شاری وان به كۆكردنه‌وه‌ی رووه‌كی سروشتی جۆراوجۆر دروست ده‌كرێت، به‌هۆی شاره‌زانه‌بوون له كۆكردنه‌وه‌ی رووه‌كه‌كان، نهلهوهڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كان بەشێوەیەکی باش، نه‌مانی ره‌گ و ریشه‌ی ئه‌و رووه‌كه سروشتیانه، بەرەوڕووی له‌ناوچوون دەبێتەوە.
ئه‌م ژاژیه ، له سه‌ر ئاستی جیهانی ناوبانگی هه‌یه و به‌شێكی دانه‌بڕاوه له خوانی بەیانی شاری وان، ساڵانه له مانگه‌كانی نیسان و ئایاردا به كۆكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 50 جۆر رووه‌كی سرووشتیی كه له‌سه‌ر شاخه به‌رزه‌كان دەڕوێن، ئاماده ده‌كرێت.
نرخی یه‌ك کیلۆ له‌و ژاژیە كه به‌هۆی ئه‌و رووەكه سرووشتییانه‌ی تیایدا به‌كارده‌هێنرێت، تامێكی بێ هاوتای هه‌یه، به‌گوێره‌ی وه‌رز و ئه‌و جۆره رووه‌كه‌ی تیایدا به‌كارده‌هێنرێت له 15 لیره‌ی توركییه‌وه (پێنج دۆلار) ده‌ستپێده‌كات تا 20 لیره (حەوت دۆلار).
پرۆفیسیۆر دکتۆر مورات تونچتورك، سه‌رۆكی به‌شی رووەك له كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی یوزونجو یڵ، باسی له‌وه كرد داهاتووی ئه‌م ژاژیه په‌یوه‌سته به‌و جۆره رووه‌كه‌ی له سرووشتدا كۆده‌كرێته‌وه.
مورات تونچتورك ئاماژه‌ی به‌وه كرد ژاژی یاخود شیرێژوگیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خواردنێكی دانه‌بڕاوه له خوانی ناوچه‌كه، به‌شێكه له كولتوور و به‌رهه‌مێكی گرنگی هەناردەكردنه. گوتیشی: " ژاژی یاخود شیرێژوگیا وه‌ك پشیله‌ی تایبەتیی، قه‌ڵا و ده‌ریاچه‌ی وان سیمبولێكی شارەکەن. ئەگه‌ر به‌یانیان له‌سه‌ر خوان نه‌بینرێت وه‌ك ئه‌وه وایه نانت نه‌خواردبێت".
هاوكات تونچتورك ئاشکرایکرد له توركیا نزیكه‌ی 12 هه‌زار جۆر رووه‌ك هه‌یه، له‌وانه‌ش زۆربه‌یان له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو و ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌ی وان گه‌شه ده‌كه‌ن.