توركيا, ئابووری

کێڵگەی ماسی رازاندنەوە لە ناوەڕاستی کێڵگەی پەموودا

لە هاتای کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ماسی رازاندنەوە هەیە کە بەشێکی گرنگیی پێداویستی بازاڕی ناوخۆی تورکیا دابین دەکات.

Lale Köklü Karagöz  | 29.09.2020 - نوێکردنەوە : 01.10.2020
کێڵگەی ماسی رازاندنەوە لە ناوەڕاستی کێڵگەی پەموودا

Hatay

هاتای - AA

وەبەرهێنەری هاتای، گالیپ بیچەر ئەو ماسیانەی لە کێڵگەی بەرهەمهێنانی ماسی رازاندنەوە کە لە دەشتی ئامیک دروستی کردووە لە بازاڕەکانی زۆرێک لە پارێزگاکانی تورکیا دەیانفرۆشێت.

گالیب بیچەری تەمەن ٥٤ ساڵ کە سالانێکە سەرقاڵی کاری پێت شۆپە، بەهۆی حەز و خولیای بۆ ماسی رازاندنەوە نزیکەی پێنج ساڵ پێش ئێستا بڕیاری دا لە ناوچەی ئالاتین سەربە شارۆچکەی ئەنتاکیا لە ناوەڕاستی کێڵگەیەکی پەموو لەسەر رووبەری ١٣ دۆنم زەوی کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ماسی رازاندنەوە بنیات بنێت.

لەو کێڵگەیەدا کە پێشتر هەنار بەرهەمهێنراوە گالیب بیچەر بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر پرۆژەکەی بنیاتناوە کە جۆرەها ماسی رازاندنەوەی تیادا بەخێودەکات کە سەرەتا بە بەخێوکردنی ماسی ژاپۆن و ڤاتۆز دەستیپێکرد.

گالیب بیچەر بە بەهای یەک لیرە و نیو بۆ ٢٥ لیرە ماسییەکانی لە بازاڕی ناوخۆدا دەفرۆشێت و بەشێکی گرنگیی پێداویستی بازاڕی ناوخۆ دابین دەکات.

ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە پێنج ساڵ لەمەوبەر پرۆژەکەی بە زەحمەتێکی زۆر بنیاتناوە و دەرەنجامی جوانی هەبووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın