Uğur Arslan
24 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
تەکیرداغ- AA
پۆلیسێکی شارۆچکەی چەرکەزکۆی سەربە پارێزگای تەکیرداغ، بە ناوی یونس کۆشار لە شارۆچکەی فەتهییە سەربە پارێزگای موغڵا، لەڕێی پەڕەشوتەوە خۆی هەڵدا.
یونس کۆشار لە میانی خۆهەڵدانی بە پەڕەشوت سازی لێدا و گۆرانییەکی گۆرانیبێژی میللی تورکیا، نەشئەت ئەرتاش-ی گوتەوە.
یونس کۆشار لە بارەی ئەم چالاکییەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ساڵانێکی زۆرە وەک خولیایەک ساز دەژەنم، چەندین گۆرانی تایبەت بە خۆم هەیە. وەک عاشقێکی دەنگی نەشئەت ئەرتاش لە هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا لە بەرزی هەزار و ٧٠٠ مەترەوە بە پەڕەشوت خۆم هەڵدا و لەو کاتەدا، گۆرانییەکی خوالێخۆشبووم گوتەوە".