Murat Birinci
24 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ – AA
ئه‌مڕۆ نرخی یەک دۆلار به دابه‌زین ده‌ستیپێكرد و به ٧،٦٨٨٠ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی دۆلار بە ٧،٧١١٠١ لیره دەستیپێکرد و دواتر گەیشتە ٧،٦٥٣٩، ئه‌مڕۆ به به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٥ به به‌راورد به كاتی داخستنی دوێنی به ٧،٧٠٤٠ مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوای ئه‌وه‌ی به‌های دۆلار بەرامبەر بە لیره له ده‌سپێكی ئه‌مڕۆدا، به دابه‌زین ده‌ستیپێكرد له كاتژمێر ١٠:٠٠ه‌وه به به‌راورد به كاتی داخستن به نزیكه‌ی له خوار له‌سه‌دا ٠،٢ به ٧،٦٨٨٠ مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا. هه‌ر له هه‌مان كاتدا یورۆ بەرامبەر لیره به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٢ دابه‌زینی به خۆیه‌وه بینی و به ٨،٩٥٨٠ لیرە فرۆشرا، نرخی پاوەندی بەریتانیش بەرامبەر لیرە بە رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٩،٧٦٥٠ مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.