توركيا

دیمەنی سەرنجڕاکێشی خۆرئاوابوون لەسەر دەریاچەی بەیشەهیر

دەریاچەی بەیشەهیر کە گەورەترین رووبەری ئاوی سازگارە لە تورکیا لە ساتی خۆرئاوابووندا و کاتێک ماسیگرەکان تۆڕەکانیان دەخەنە ئاوەکەوە دیمەنێکی سەرنجڕاکێش لەخۆ دەگرێت.

Abdülhamit Yaşar  | 24.09.2020 - نوێکردنەوە : 05.10.2020
دیمەنی سەرنجڕاکێشی خۆرئاوابوون لەسەر دەریاچەی بەیشەهیر

Konya

قۆنیا- AA

دەریاچەی بەیشەهیر کە گەورەترین رووبەری ئاوی سازگارە لە تورکیا لە ساتی خۆرئاوابووندا و کاتێک ماسیگرەکان تۆڕەکانیان دەخەنە ئاوەکەوە دیمەنێکی سەرنجڕاکێش لەخۆ دەگرێت.

ئەم دیمەنە بەیەکێک لە جوانترین دیمەنەکان دادەندرێت و بەمهۆیەوە لە ساتی خۆئاوابووندا کەسانێکی زۆر بۆ وێنەگرتن و بینینی دیمەنەکە دێنە کەناری دەریاچەکە.

ئەو ماسیگرانەی لە دوای نیوەڕۆوە بۆ هەڵدانی تۆڕەکانیان روو لە دەریاچەی بەیشەهیر دەکەن، هەندێکیان کارەکانیان تا خۆرئاوابوون دەخایەنێت.

ئیبراهیم ئەردۆغان یەکێک لە ماسیگرەکان کە ماوەی ٢٢ ساڵە لە دەریاچەکەدا سەرقاڵی ماسیگرتنە، باس لەوە دەکات کە ئەو تۆڕانەی لە دواینیوەڕۆ و ساتی خۆرئاوابووندا هەڵیدەدەن بەیانی رۆژی دواتر کۆیدەکەنەوە.

ئیبراهیم ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی پیشەکەیەوە زۆربەی رۆژەکانی ساڵ دیمەنی خۆرئاوابوون دەبینێت و بە جوانترین دیمەنی جیهان ناوی دەبات.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın