Semih Yüksel
15 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2022
کاستامۆنو - AA
ماسیگرانی قەزای ئابانا کە بە شەو بە بەلەم چوونە ناو دەریاوە، دوای چەند کاتژمێرێک تۆڕەکانیان دەرهێنا و بە راوکردنێکی بەرهەمدارەوە گەڕانەوە ماڵەکانیان.
لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ماسی لەم وەرزەدا، نرخەکەیشی دابەزینی بەخۆەو بینی، ماسی بۆنیتۆ کە سەرەتای هەفتەی رابردوو نرخەکەی لەنێوان ٦٠ بۆ ٧٠ لیرە بوو، ئەم هەفتەیە بەپێی قەبارەکەی تاوەکوو ٢٠ لیرە دابەزی.
ماسیگر نامیق چای بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، خۆشحاڵن بە دەستپێکردنی وەرزی نوێی راوکردن.
نامیق چای ئاماژەی بەوە دا كە زیادبوونی ژمارەی ماسی بۆنیتۆ بووەتە جێگەی دڵخۆشی بۆ ماسیگران، گوتی: "نزیكەی ٧٠ بۆ ٨٠ سندوق لە ماسی بۆنیتۆمان راوکرد و گەڕاینەوە. كەشوهەوا لەبارە و وەرزی راوکردنی ماسی بەتەواوی لە ئاست چاوەڕوانییەکانماندایە. هیوادارم لە رۆژانی داهاتوودا باشتریش بێت. ئەمساڵ، بە تایبەت لە مانگی تشرینی یەکەمدا چاوەروان دەکرێت بەرهەمی ماسی زۆر زیاد بکات. بەهیوای ئەوەی ئەم وەرزە، وەرزێکی بەرهەمدار بێت بۆ ماسیگرانمان".