Ramal Mahmood
27 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ ژمارەیەک ماسیگری ئیستانبوڵ چووە راوەماسی.
لەدوای راوەماسی سەرکۆمار بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە هاووڵاتییان کرد. دوای ئەوەی ماوەیەک هاووڵاتییان لەگەڵ سەرکۆمار گفتوگۆیان کرد و وێنەیان گرت، دوای ئەمە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانی دایەوە و دواتر لەناو کەشتی ماسیگراندا لە کەنداوی تارابیا چاوی کەوت بە ماسیگران.
ئەردۆغان لەمیانی ئەو سەردانەیدا گوتی: "ویستمان لەگەڵ هاوسێکانمان لێرە پێکەوە لەو خۆشییە بەشداربین، هەروەها هیوای سەرکەوتن بۆ ماسیگران بخوازین. لەڕاستیدا کارێکی باش و سوودبەخش دەکەن. من پێشنیار بۆ هاووڵاتییان دەکەن گۆشت ماسی بخۆن. ئێمە گۆشتی ماسی کەم دەخۆین. ماسیگران گوتیان 'خەڵک گۆشت ماسی کەم دەخۆن. لە کاتێکدا نرخی گۆشت ماسی هەرزانە'، بەڵام دەشگوترێت نرخی ماسی بەرزبووەتەوە. ئەمە بەتایبەتی لە زمانی ماسگیرانەوە بیستمان. گوێمان بۆ بەشێک لە کێشەکانیشیان گرت. ئەو کێشانە لەگەڵ کاربەدەستانی حکوومەت باس دەکەم".