İsmail Şen,Rewa Mahmood Hasan
19 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
ئەلعەزیز - AA
دوای ئەوەی کە بەلەمێکی ماسی گرەکان ماتۆڕەکەی تێکدەچێت و بەرەو دەریاچەی بەنداوەکە دەچن و گیردەخۆن، تیمەکانی ئافاد چوون بەدەنگیانەوە و رزگاریان کردن.
بەپێی زانیاریەکان سێ ماسیگر دەچنە دەریاچەی بەنداوی کەبان بۆ راوەماسی، دواتر بەلەمەکەیان تێکدەچێت.
بەلەمەکە دوای تێکچوونی و بەهۆی رەشەباوە هاوسەنگی تێکدەچێت، هاوکات لەبەر کەشوهەوای تەماوی-ەوە دوای ماوەیەک لە دەریاچەی بەنداوەکەدا لەبەرچاو ون دەبێت.
کەسوکاری سێ ماسیگرەکەی نێو بەلەمەکەش دوای ئەوەی هەواڵیان نامێنێت، پەیوەندی دەکەن بە جەندرمە و تیمەکانی ئافاد.
لەکاتی گەیشتنی تیمەکانی ئافاد، دوای چوار کاتژمێر لە گیرخواردنیان لە دەریاچەکە، سێ ماسیگرەکە رزگار دەکرێن.