İlhami Erkılıç
19 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، نزمترین پله‌کانی گه‌رما له شه‌ودا له ئه‌رده‌خان تۆماركرا كه 21 پله ژێر سفری سه‌دی بوو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه، كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه كه‌مێك هه‌وراوی و خۆره‌تاو ده‌بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پله‌کانی گه‌رما له ناوچه‌كه‌دا له پله‌کانی ئاسایی وه‌رزیدا بێت و تونده‌با له باشووره‌وه به هێواشی هه‌ڵبكات.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا له ناوچه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو؛ له ئه‌رده‌خان 11 پله ژێر سفر، له قه‌رس و ئه‌رزه‌ڕۆم 10 پله ژێر سفر، له ئاگری هه‌شت پله ژێر سفر، له ئیدر پێنج پله ژێر سفر و له ئه‌رزینجان چوار پله ژێر سفری سه‌دی.
له ناوچه‌كه نزمترین پله‌کانی گه‌رما له شه‌ودا له شارۆچكه‌ی گۆله سەربە ئه‌رده‌خان تۆماركرا كه 21 پله ژێر سفری سه‌دی بوو.
پێشبنی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كه رۆژدا له ئیدر 13 پله بێت، له ئه‌رزه‌ڕۆم 12 پله، له قه‌رس هه‌شت، له ئه‌رده‌خان، ئاگری و ئه‌رزه‌ڕۆم پێنج پله بێت.
دوای بارینێكی كاریگه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك له ناوچه‌كه‌دا، ئاستی به‌فر له ناوه‌نده‌كانی خلیسكێنه به‌رزبوویه‌وه، له ئه‌رزه‌ڕۆم له ناوه‌ندی پالاندۆكهن گه‌یشته 51 سم و له كۆناكڵی 19 سم، له قه‌رس له ناوه‌ندی ساریكامش 25 سم.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ته‌م و به سه‌هۆڵبوون له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك روو ده‌دات، به‌رپرسان هاووڵاتییانیان ئاگاداركرده‌وه هۆشیاربن و رێوشوێن بگرنه‌به‌ر.