Muhammet Mutaf,İsmail Kaplan,Cüneyt Çelik
29 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌رزه‌ڕۆم - AA
له چوار پارێزگای ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، چاوه‌ڕوانی بارینی به‌فر، باران و به‌فر به تێكه‌ڵی ده‌كرێت.

به پێی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه كاته‌كانی به‌یانی كه‌مێك هه‌وراوی و خۆرهه‌تاو ده‌بێت و، به تێپه‌ڕبوونی كات هه‌ورێكی جڕ ئاسمانی ناوچه‌كه بگرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كاته‌كانی ئێواره‌وه له ئه‌رزینجان، له كاته‌كانی شهوهیشهوه له ئه‌رزه‌ڕۆم، قه‌رس و ئه‌رده‌خان ناو به ناو باران، باران و به‌فر به تێكه‌ڵی ببارێت و، له ناوچه به‌رزه‌كانیش بارینی به‌فر كاریگه‌ر بێت. هه‌روه‌ها كاته‌كانی شه‌و و به‌یانی به‌سه‌هۆڵ بوون و به‌ستن له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك رووبدات.

له ناوچه‌كه‌دا كه پله‌ی گه‌رمای وه‌رز ئاسایی ده‌بێت. تونده‌با له باشووره‌وه به هێواشی و ناوبه‌ناو مامناوه‌ند هه‌ڵده‌كات.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا به‌مجۆره بوو: قه‌رس و ئه‌رده‌خان سێ پله ژێر سفری سه‌دی، ئه‌رزه‌ڕۆم دوو پله ژێر سفری سه‌دی، ئاگری سفر پله‌ی سه‌دی، ئیدر و ئه‌رزینجان دوو پله‌ی سه‌دی و دێرسم سێ پله‌ی سه‌دی.
پێشبنی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا له دێرسم و ئه‌رزینجان نۆ، له ئیدر شه‌ش، له ئاگری، ئه‌رزه‌ڕۆم، قه‌رس و ئه‌رده‌خان پێنج پله‌ی سه‌دی بێت.
كاته‌كانی به‌یانی كه‌ش و هه‌وای سارد و بوونی ته‌م له قه‌رس كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان دروست كرد.