Hemın Othman Mohammed
02 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له به‌رپرسانی كهشناسیهوه وه‌ری گرتووه، ئه‌م هه‌فته‌یه پله‌کانی گه‌رما له عه‌نتاب به‌رز ده‌بێت، به‌درێژایی هه‌فته نزمترین پله‌ی گه‌رما له شه‌ودا 25 پله ده‌بێت، له رۆژیشدا له ده‌ورووبه‌ری 41 پله ده‌بێت.
له كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزمترین پله‌ی گه‌رما له شاری كلیس، 22 پله‌ی سیلیزی بێت، به‌ڵام له رۆژی پێنج شه‌ممه، 4ی ئابه‌وه پله‌كانی گه‌رما 38-39 پله ده‌بێت.
شاری ئورفا كه یه‌كێكه له گه‌رمترین شاره‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا، به‌رزی پله‌كانی گه‌رما هاووڵاتییانی ئه‌و شاره‌ی بێتاقه‌ت كردووه.
به‌درێژایی هه‌فته پله‌كانی گه‌رما له‌و شاره‌دا كاریگه‌ر و به‌رز ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت له رۆژدا بگاته 43 پله‌ی سیلیزی. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له شه‌ویشدا نزمترین پله‌ی گه‌رما تیایدا بگاته 28 پله.
هه‌روه‌ها پله‌کانی گه‌رما له ئادیامان به درێژایی هه‌فته له رۆژدا ده‌گەنه 43 پله‌ی سیلیزی. له شه‌ویشدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مێك بای بێ هێزی هه‌یه ده‌گاته 26 پله.
هاوكات به‌رپرسانی كه‌شناسی داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن هۆشیار بن و رێوشوینی پێویست بگرنه به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر رووداوێك كه به‌هۆی گه‌رماوه رووده‌دات.