Yunus Hocaoğlu,Mohammed Baqi Hussein
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌رزەڕۆم - AA
له شاره‌كانی ئەردەخان و قه‌رس رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ، پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفری سه‌دی دابه‌زین.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌كه، كه‌شوهه‌وای ئه‌رزەڕۆم نیمچه هه‌ور و ساماڵ دەبێت و پێشبینی ده‌كرێت كه‌شوهه‌وای قه‌رس و ئەردەخان-یش نیمچه هه‌وراوی بێت.
پله‌مانی گه‌رما به‌پێی وهرزهكهیه و پێشبینی ده‌كرێت بایه‌كی مامناوه‌ند له باكووره‌وه هه‌ڵ بكات.
شه‌وی رابردوو نزمترین پله‌ی گه‌رما له دێرسم 12، ئیدر 7، ئه‌رزنجان 6، ئه‌رزەڕۆم 3 و ئاگری 2 په‌له‌ی سه‌دی و نزمترین پله‌ی گه‌رما له قه‌رس 3 په‌له‌ی ژێر سفر و له ئەردەخان 2 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو.
به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ئه‌مڕۆش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دێرسم 29، ، ئه‌رزنجان 25، ئیدر و ئاگری 21، ئه‌رزەڕۆم 19، قه‌رس 16 و ئەردەخان 15 په‌له‌ی سه‌دی بێت.