Fahrettin Gök
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
ئه‌رزه‌ڕۆم - AA
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه، پێشبینی دەکرێت كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه به‌گشتیی كه‌مێك هه‌وراوی و خۆره‌تاو بێت.
له ناوچه‌كه‌دا كه تونده‌با له باكووره‌وه به هێواشی و ناوبه‌ناو مامناوه‌ند هه‌ڵده‌كات، پێشبینی ده‌كرێت پله‌کانی گه‌رمای ئاسایی وه‌رز له سه‌روو پێنج بۆ هه‌شت پله‌ی سه‌دییه‌وه بێت.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كه له شه‌ودا به‌مجۆره بوون: ئه‌رده‌خان ١٢ پله، قه‌رس ١٣ پله، ئه‌رزه‌ڕۆم ١٤ پله، ئاگری ١٥ پله، ئه‌رزنجان ١٩ پله، ئیدر ٢٣ پله و دێرسم ٢٥ پله بوو.
پێشبنی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا لە ناوچه‌كه به‌مشێوه‌یه بێت: دێرسم ٤٠ پله، ئیدر ٣٩ پله، ئه‌رزنجان ٣٨ پله، ئاگری ٣٤ پله، ئه‌رزه‌ڕۆم ٣٣ پله، قه‌رس ٣١ پله و ئه‌رده‌خان ٣٠ پله بێت.