Kaan Bozdoğan,Kenan Irtak
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان مزگه‌وتی ئایاسۆفیای به‌سه‌ركرده‌وه كه ٢٤ تهمووز به ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌یینی تیایدا له دوای ٨٦ ساڵ به‌ڕووی په‌رستشدا ده‌كرێته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی له ناوچه‌ی كسكڵی-ه‌وه سه‌ردانی مزگه‌وتی ئایاسۆفیای كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نزیكه‌ی یەک كاتژمێر له مزگه‌وتی ئایاسۆفیادا مایه‌وه و زانیاریی له هه‌ریه‌ك له وه‌زیری كولتوور و گه‌شت و گوزار، مه‌همه‌ت نوری ئه‌رسۆی و پارێزگاری ئیستانبوڵ، عه‌لی یه‌رلی كایا وه‌رگرت سه‌باره‌ت به كاره‌كانی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه.
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتوون و وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵو و سه‌رۆكی كاروباری ئایینی، عه‌لی ئه‌رباش یاوه‌ری سهركۆمار ئه‌ردۆغان-یان كرد.