Sangar Hamad Azeez
02 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
ئەنقەرە - AA
ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و یاریزانی ئێستای یانەی سەدی قەتەری، زاڤی هێرناندێز بۆ یارمەتیدانی پەنابەران یەختێکی بەخشییە رێکخراوێکی خێرخوازی.
دامەزراوەی مرۆیی کەتەلۆنی "Proactiva Open Arms " لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند کەوا ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، زاڤی هێرناندێز یەختێکی مۆدێرنی بەناوی "Pelopina" کە درێژیەکەی نۆ مەتر دەبێت پێشکەشی رێکخراوێکی خێزخوازی کرد کە لە دەریای ناوەڕاست یارمەتی ئەو پەنابەرانە دەدات کە دەیانەوێت بەرەو ئەورووپا کۆچ بکەن.
راگەیەندرا کە زاڤی لە رابردوودا ئەو یەختەی لە زیادکردنێکی ئاشکرا کڕیووە.