Dildar Baykan Atalay
07 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2022
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەسەر داوای واشنتۆن لە وڵاتی فیجی دەستگیراوە بەسەر یەختێکی ملیارداری رووس، سڵێمان کەریمۆڤ.
ساکی، لە میانەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا باسی لە رووداوە گرنگەکانی رۆژەڤ کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
گوتەبێژەکەی کۆشکی سپی، باسی لەوە کرد کە لە وڵاتی فیجی دەست بەسەر یەختێکی سڵێمان کەریمۆڤدا گیراوە کە بەهای یەختەکە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بووە، جەختی لەوەش کردەوە کە حکوومەتی فیجی لەسەر داوای ئەمریکا دەستی بەسەر یەختەکەدا گرتووە.
جێی ئاماژەیە وڵاتی فیجی کە لە چەند دورگەیەک پێکهاتووە و دەکەوێتە باشووری زەریای ئارامەوە.