Meiramgul Kussainova
06 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2022
کیێڤ - AA
سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، ئاندری یەرماک رایگەیاند لە شارەکانی ماریوپۆڵ و ئازۆڤستال ٥٠٠ کەسی دیکە رزگار کران.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵايەتی تیلیگرام رایگەیاند "لە هەلومەجێکی سەختدا هەڵمەتێکمان دەستپێکرد بۆ رزگارکردنی هاووڵاتییانی مەدەنی لە شارەکانی ماریوپۆڵ و ئازۆڤستال و لە ئەنجامدا توانیمان ٥٠٠ ئۆکراینی رزگار بکەین".
سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، ئاندری یەرماک لەبەرامبەر هاوکاری و هەماهەنگییەکانی سوپاسی نەتەوەیەکگرتووەکانی کرد و رایگەیاند بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی هاووڵاتییانی مەدەنی و سەربازەکانیان.