Nuri Aydın
06 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2022
ئەنقەرە-AA
تیمی Crew-3ی سەر بە بنکەی ئاسمانی SpaceXی ئەمریکی، دوای شەش مانگ مانەوەی لە بۆشایی ئاسمان، گەڕایەوە بۆسەر زەوی.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "Space.com" چوار کەشتیوانی ئاسمانی کە سیانیان سەر بە ناسا و یەکێکیان سەر بە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەورووپا، بوون، دوای گەشتەکەیان لە کەنداوی مەکسیک لە کەناراوەکانی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، نیشتونەتەوە.
ئەو تیمە لە ۱۱ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۱دا گەشتەکەیان بۆ بۆشایی ئاسمان، دەستپێکرد و لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی، سەدان تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا.
هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی چوارشەممە چواری ئایار، کەشتییە ئاسمانییەکە بگاتەوە سەر زەوی بەڵام بەهۆی خراپی کەش و هەوا، نیشتنەوەی کەشتییەکە دواکەوت.