Kasım İleri
06 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2022
واشنتۆن - AA
دەنگۆی ئەوە هەیە کە بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ئەو کەشتییە جەنگییەی رووسیا کە ناوی مۆسکڤا بوو، لەلایەن ئۆکرایناوە کراوەتە ئامانج.
لە کاتێکدا کە لێکۆڵینەوەکان لە شێوازی نوقم کردنی کەشتییەکە لەلایەن ئۆکرایناوە جێگای پرسیارە، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئەمریکا دەستی لە رووداوەکەدا هەبووە.
کەناڵی "NBC" لە هەواڵێکدا کە بە پشتبەستن بە لێدوانی چەند بەرپرسێکی ئەمریکا، بڵاویکردوەتەوە ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەهۆی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی ئەمریکا داویەتی بە کیێڤ، ئۆکراینا توانیویەتی ئەو کەشتییە نوقم بکات.لە هەواڵەکەدا بانگەشەی ئەوەش کراوە کە هێرشەکە دوای ئەوە ئەنجامداروە کە ئۆکراینا لە بارەی کەشتییەکی جەنگی رووسیی ناو دەریای رەش پرسیاری لە ئەمریکا کردوە، دەزگای هەواڵگری ئەمریکاش هاوکاری کردون لە دیاری کردنی شوێنی کەشتییەکەدا و دواتر هێزەکانی ئۆکراینا کەشتییەکەیان کردوەتە ئامانج.
لە لایەکی دیکەشەوە دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەمریکا پێش وەخت زانیاری ئەوەی نەبووە کە ئۆکراینا هێرش دەکاتە سەر کەشتی مۆسکڤا و هیچ پەیوەندییەکی بە بڕیاری ئەنجامدانی هێرشەکەوە نەبووە.
بەرپرسانی ئەمریکاش خۆیان لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیی تایبەت بە کەشتی مۆسکڤا و هەماهەنگییە هەواڵگرییەکانی نێوان واشنتۆن و کیێڤ، دەبوێرن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کەشتی مۆسکڤا، کەشتییەکی جەنگی رووسی بوو کە لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمەوە تا ئێستا گەورەترین کەشتی رووسی بووە کە نوقم کرابێت.