Merve Yıldızalp
01 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
ئاژانسى ئانادۆڵو، ئەو وێنانەى خستەدەنگدانەوە كە لە ساڵى ٢٠١٩دا كارگەرييان دروستكردوە.
گرنگترين ئەو وێنانەى كە كاريگەرييان لە سەر رۆژەڤى توركيا و جيهاندا هەبووە كە لەلايەن فۆتۆگرافەرەكانى ئاژانسى ئانادۆڵو و پەيامنێرانى ديكەوە گيراون لە ژێر سێ بڕگەدا "وێنەى ساڵ" دەستنيشان دەكرێن.
ئاژانسى ئانادۆڵو بۆ يەكەم جار لە ساڵى ٢٠١٢دا دەنگدانى لەسەر "وێنەى ساڵ" دەستپێكرد. ئەم ساڵ، جگە لە توركيا لە جەمسەرى باشوور، سووريا، فەڵەستين، نيوزلەندا، ئیندونێزيا، فەڕەنسا و ساحل عاج لە جوگرافياى جياوازى جیهاندا لە نێوان ٧٥٠ هەزار وێنەدا تەنها ٥٠ وێنەى هەڵبژێردراوە لە بڕگەكانى "هەواڵ"، "وەرزش" و "ژيان" بە ژێرنووسى توركى و ئينگليزى دەخرێتە دەنگدانەوە.

بە شێويەكى گشتى پێشبڕكێى "وێنەى ساڵ" لە بڕگەى هەواڵ ١٧ وێنە، لە بڕگەى ژيان ١٩ وێنە و لە بڕگەى وەرزش ١٤ وێنە لە خۆدەگرێت.
لەگەڵ ئەو وێنانەى كە لەلايەن ئيديتەرەكانى وێنە لە ئاژانسى ئانادۆڵو دەستنيشانيان كردوە، ئەو وێنانەشى تیادايە كە هەموو مانگ لە پێشبڕكێى "وێنەى مانگ" پلەى يەكەميان بەدەستهێناوە جگە لەوە ئەو وێنانەش لەخۆدەگرێت كە كەناڵە گرنگەكانى راگەياندنى جيهانى بە بەردەوامى لە ژێر بابەتە هەمەڕەنگەكانى وەكو سياسەت، وەرزش، ژيان بڵاوكراوەتەوە.

ساڵى پار، ٢٢٣ هەزار كەس بەشدارى دەنگدانەكە ببوون، دەنگدانى ئەمساڵ لە ڕێى ماڵپەڕەكانى؛ "aa.com.tr/yilinfotograflari" و "aa.com.tr/photooftheyear" تاكو ٣١ى مانگى كانوونى يەكەم بەردەوام دەبێت.