Sezgin Pancar
19 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2019
مێرسین - AA
وه‌زیرى كاروبارى پێكهاته‌كان لە حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئایدن مه‌عروف ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له رووی گه‌شه‌پێدانی ئابوورییه‌وه چاوه‌ڕوانی پشتیوانی زیاتر له توركیا ده‌كه‌ن.
به سەرپەرشتی ده‌سته‌ی پیشه‌وه‌ران و پیاوانی كاری توركیا-عێراق (TISİAD) و فیدراسیۆنی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سێیه‌مین لووتكه‌ی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی توركیا-عێراق له یه‌كێتییه‌كانی هه‌نارده‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌ستیپێكرد.
له چالاكییه‌كه‌دا ئایدن مه‌عروف گوتارێكی پێشكشه كرد و تیایدا باسی له‌وه كرد كه پێیوایه په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ره‌وپێشده‌چن.
ئایدن مه‌عروف باسی له‌وه كرد كه باشبوونی په‌یوه‌ندیه سیاسییه‌كان، به ئاراسته‌یه‌كی باش كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه بازرگانییه‌كان ده‌بێت و گوتی: "له مێرسین به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان پێشوازیمان لێكرا. گفتوگۆ بازرگانییه‌كان زۆر ئه‌رێنیی به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م لووتكه‌یه كه پێشتر له هه‌ولێر بازرگانانی كۆكرده‌وه، چالاكییه‌كی گرنگه. توركیا هه‌میشه به‌ده‌م ئه‌و كه‌سانه‌وه چووه كه له ره‌وشێكی سه‌ختدان. به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش مه‌ترسی دروستكرد له‌سه‌ر شاره‌كانی مووسڵ، هه‌ولێر و كه‌ركووك له ساڵی 2014دا، له‌وێ زۆر كه‌سمان ناچار به كۆچكردن بوون. لای هه‌مووان ئاشكرایه كه ته‌نها كۆماری توركیا به‌بێ جیاكاری به‌ده‌م هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌وه هات به كورد، توركمان، مه‌سیحی و هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه. له‌به‌رئه‌وه ئێمه له رووی گه‌شه‌پێدانی ئابوورییه‌وه چاوه‌ڕوانی پشتیوانی زیاتر له توركیا ده‌كه‌ین. وه‌ك خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه كولتوور، ئایین و بوونمان هاوبه‌شه. له‌به‌رئه‌وه هاریكاری هۆكارێكی گرنگه".
پارێزگاری مێرسین، بعهلی ئیحسان سوپاسی له‌وه كرد كه ئه‌م چالاكییه توانا و قه‌باره‌ی بازرگانی ئێستا زۆر پێشده‌خات، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌نێوان توركیا و عێراقدا په‌یوه‌ندییه‌كی بازرگانی به‌هێز هه‌یه و گوتی:
"قه‌باره‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق له ساڵی 2018دا، نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار بوو. پشتیوان به‌خوا هه‌موو به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ زیادكردنی ئه‌وه".
جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی مێرسین، گولجان كش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌درێژایی رۆژ له لووتكه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكی و پانێل رێكده‌خرێت.