سياسەت, جيهان

چاوشئۆغڵو: "هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیریی یەکجارەکی لە سووریا پێویستی بە کۆدەنگییە"

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو : "ئۆپۆزسیۆن(ی سووریا) متمانەی بە تورکیایە و هیچ کاتێک (ئەوانمان) لە نیوەی رێدا جێ نەهێشتووە، بەڵام هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیریی یەکجارەکی لە سووریا پێویستی بە کۆدەنگییە".

Nazlı Yüzbaşıoğlu, Mustafa Deveci, Emre Karaca  | 16.08.2022 - نوێکردنەوە : 17.08.2022
چاوشئۆغڵو: "هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیریی یەکجارەکی لە سووریا پێویستی بە کۆدەنگییە"

Ankara

ئەنقەرە – AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند "ئۆپۆزسیۆن(ی سووریا) متمانەی بە تورکیایە و هیچ کاتێک (ئەوانمان) لە نیوەی رێدا جێ نەهێشتووە، بەڵام هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیریی یەکجارەکی لە سووریا پێویستی بە کۆدەنگییە".

مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لاتیڤیا، ئەدگارس رینکەڤیس بۆ میدیاکاران دوا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو بە ئاماژەدان بەوەی کە هەوڵ دەدرێت گوتەکانی کە لە میانی ١٣مین کۆنفرانسی باڵیۆزەکان لەبارەی هێنانەدی کۆدەنگی لەنێوان ئۆپۆزسیۆنی سووریا و رژێم پێشکەشی کرد بەلاڕێدا ببردرێن و خەڵکیان پێ چەواشە بکرێت، گوتی: "ئۆپۆزسیۆن(ی سووریا) متمانەی بە تورکیایە و هیچ کاتێک (ئەوانمان) لە نیوەی رێدا جێ نەهێشتووە، بەڵام هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیریی یەکجارەکی لە سووریا پێویستی بە کۆدەنگییە. کەسانێک دەیانەوێت ئەمە بۆ چەواشەکردن بەکار بهێنن".

مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە هەر لە سەرەتاوە جگە لە سووریا هەوڵی چەواشەکاری لەم جۆرەیش دراوە لەبارەی تورکیا و جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın