Zana Natık Kerem
11 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2018
کەرتیغەززە - AA
لە ئاکامی ھێرشی سوپای ئیسرائیل بە گولـلەی راستەقینە، گولـلەی پلاستیکی و گازی فرمێسکرێژ بۆ سەر خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە سنووری کەرتی غەززە، ٣٦ خۆپیشاندەر بریندار بوون.
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە رایگەیاندووە ژمارەی ئەو ھاووڵاتییانەی فەڵەستینی کە لە میانی خۆپیشاندانی گەڕانەوەی گەورە لە نزیک سنووری کەرتی غەززە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بریندار کراون گەیشتووەتە ٣٦ کەس کە لە نێویاندا سێ منداڵ و دوو ئافرەت ھەیە.
ئەشرەف قودرە ئاماژەی بەوەشدا کە چوار بریندار، برینەکانیان سەختە و ١٢یان برینەکانیان سووکە و ١٥ی دیکەیان بە گولـلەی راستەقینە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە، بریندار کراون.
لە بەیانی ئەمڕۆ ھەینیەوە، بە سەدان ھاووڵاتی فەڵەستینی بە مەبەستی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی گەڕانەوەی گەورە روویان لە سنووری کەرتی غەززە لەگەڵ ئیسرائیل کردبوو.
فەڵەستینییەکان لە ٤٢مین ساڵرۆژی زەویدا لە ٣٠ ئادارەوە لەژێر ناونیشانی "خۆپیشاندانی گەڕانەوەی گەورە" لە کەرتی غەززە خۆپیشاندانی ئاشتییانەیان ئەنجام دەدن.