Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
15 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2017
قودس- AA
ئاژانسی هەماهەنگی و هاریکاریی تورکی ناسراو بە تیکا- TİKA، لەرێگەی ئەنجامدانی نزیکەی 400 پرۆژە لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا، پێداویستییەکانی فەڵەستینییەکان پڕدەکاتەوە.
تیکا لەرێگەی ئەو ئۆفیسەیەوە کە لەساڵی 2005 لە فەڵەستین کردییەوە، لەهەریەک لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، هاوکاریی بەپەلە، ئاو، پاراستنی شوێنەوارە مێژووییە هاوبەشەکان و بەهێزکردنی ژێرخانی کارگێڕی و مەدەنیدا، تا ئەمڕۆ 389 پرۆژەی بە ئەنجام گەیاندووە.
لەکۆی ئەو پرۆژانە 195یان لە کەرتی رۆرئاوای داگیرکراو، 71یان لە قودسی رۆژهەڵات و 123یان لە غەززەی گەمارۆدراو ئەنجام دراون.
تیکا کە هەموو ساڵێک لەرێگەی دەیان پرۆژەوە، ئەزموون و دەستی هاوکاریی تورکیا دەگەیەنێتە گەلی فەڵەستین، لە کەرتی غەززە سەرقاڵی تەواوکردنی نەخۆشخانەیەکی 180 قەرەوێڵەیی مۆدێرن و شارێکی نیشتەجیبوونە کە لە 320 یەکەی نیشتەجێ بوون پێکهاتووە.
- نەخۆشخانەیەکی مۆدێرنی 180 قەرەوێڵەیی ئەمساڵ دەکرێتەوە
وا بڕیارە ئەو نەخۆشخانەیە کە ناوی ''نەخۆشخانەی دۆستایەتی فەڵەستین-تورکیا''یە و بڕی 62 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، لە ئەمساڵدا بەڕووی هاووڵاتییاندا بکرێتەوە.
له گوندی وادی غه‌ززه، له‌سه‌ر رووبه‌ری 20 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه، یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی به كۆمه‌ڵ دروست ده‌كرێت و، 20 بلۆكی تێدا به‌رزده‌كرێته‌وه.
پلان داده‌نرێت ئه‌و پرۆژه گه‌وره‌یه له‌م نزیكانه‌دا ته‌واو بكرێت كه هه‌لومه‌رجی گونجاوی نیشته‌جیبوون بۆ هاووڵاتیانی فه‌ڵه‌ستینی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، پاش تهواوبوونیشیتان به‌سه‌ر خێزانه فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت.
- له كه‌رتی رۆژئاوا شه‌ش قوتابخانه كراوه‌ته‌وه
تیكا كه به‌دروشمی "بۆ هه‌ر شارێكی فه‌ڵه‌ستین قوتابخانه‌یه‌ك" كه‌وته‌ڕێ، تا ئێستا له شاره جیاوازه‌كانی فه‌ڵه‌ستیندا شه‌ش قوتابخانه‌ی كردووه‌ته‌وه كه تیایاندا هه‌زاران فه‌ڵه‌ستینی ده‌خوێنن. شاری ئه‌لخه‌لیل كه گه‌وره‌ترین شاری كه‌رتی رۆژئاوایه "قوتابخانه‌ی ئه‌لخه‌لیل تورك" دروست ده‌كرێت كه مۆدێرنترین قوتابخانه‌یه و پێكهاتووه له چوار نهۆم و 14 پۆل و، توانای له‌خۆگرتنی 550 قوتابی هه‌یه.
هه‌روه‌ها له شاری نابلوس كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری فه‌ڵه‌ستینه، له‌سه‌ر رووبه‌ری دوو هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه "قوتابخانه‌ی نوری پاكدیلی كچان "له‌لایه‌ن تیكاوه دروستكراوه كه پێكهاتووه له 18 پۆل، دوو تاقیگه‌ی كۆمپیوته‌ر، سێ ژوور بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان و كۆگایه‌ك.