Sangar Hamad Azeez
11 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
تۆکیۆ - AA
کۆریای باکوور رایگەیاند کە لەمەودوا بەبێ زانیاری دان هیچ مووشەکێک یاخود مووشەکی کێشوەڕبڕ تاقی ناکاتەوە.
رێکخراوی قەدەغەکردنی چەک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد کە سەبارەت بە تاقیکردنەوە مووشەکییەکان گفتوگۆیان لەگەڵ ژمارەیەک بەپرسی کۆریای باکوور کردووە.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژه بەوە دەکات کە بەڕێوبەری گشتی دامەزراوەی ئاسمانی کۆریای باکوور، ری یۆنگ سۆن رایگەیاندووە کە بەهۆی کۆتایی هاتنی پڕۆگرامی چەکی ئەتۆمی نیشتمانی، چیتر بەبێ پێدانی زانیاری مووشەکی نزیک مەودا و دوور مەودا تاقی ناکەنەوە.
سۆن جەختیشی لەوە کردووتەوە کە لەمەودوا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رێکخراوی قدەغەکردنی چەک بەهێزتر دەکەن.
حکوومەتی پیۆنگ یۆنگ لە ساڵی ٢٠٠٦دا دەستی بە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی کرد و لەم چوارچێوەیەشدا دوایین جار لە ٣ی ئەیلوولی رابردوو بۆ شەشەمین جار بەهێزترین تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجامدا.