İbrahim Khazen
16 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2023
ئیستانبوڵ – AA
کۆمکاری عەرەبی لەسەر بانگهێشتی میسر و سعوودیە بەهۆی دۆخی سوودانەوە "کۆبوونەوەی نائاسایی" ئەنجام دا.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی میسر بڵاوی کردەوە، نوێنەرانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی بە سەرۆکایەتی میسر بە مەبەستی تاوتوێکردنی رووداوەکانی سوودان کۆبوونەتەوە.
میسر و سعوودیە دوێنێ داوایان لە کۆمکاری عەرەبی کرد بەهۆی دۆخی سوودانەوە کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجام بدات.
ناکۆکییەکان بەهۆی چاکسازیی سەربازیی کە داوا دەکات هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە هێزێکی نیمچەسەربازییە بخرێتە سەر سوپای سوودان، بە جۆرێک تەشەنەیان سەند گەیشتە ئەوەی دوێنێ بەرامبەر یەکتر هێز بهێنن.
لە ئاکامی پێکدادانەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتومی پایتەخت و شارەکانی دیکەی سوودان، ٥٦ مەدەنی کوژران و ٥٩٥ کەسیش برینداربوون.