Ahmet Furkan Mercan
28 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2022
تۆکیۆ-AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور و حکوومەتی ژاپۆن، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە کۆریای باکوور، دوو مووشەکی بالیستیی ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن (دەریای خۆرهەڵات)، کردووە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور، ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوو مووشەکەکە، نزیکمەودا بوون و لە ناوچەی کانگون باشووری خۆرهەڵاتی کۆریای باکوورەوە لە کاتژمێرەکانی ١١:٥٩ و ١٢:١٨ (بە کاتی ناوخۆیی نیوەدورگەی کۆریا)، تەقێندراون.
حکوومەتی ژاپۆن ئەوەی خستەڕوو کە مووشەکەکان لە دەرەوەی ناوچەی ئابووری ژاپۆن کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێک بەر کەشتی و فڕۆکەکانی وڵاتەکەی لە دەریای ژاپۆن، نەکەوتووە.
تاقیكردنەوە مووشەكییەکەی کۆریای باکوور بەر لە مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی نێوان ئەمریكا و كۆریای باشوور کە بڕیار وایە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئەنجام بدرێت، بووە جێگەی سەرنج.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا، حکوومەتی پیۆنگیانگ، بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشێل دەکات و نزیکەی ٢٨ تاقیکردنەوەی مووشەکی مەودا جیاوازی ئەنجامداوە.