کوێت: ڕێگریی لەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە کرا کە هاتنە کایەی ئاسمانیی وڵاتەوە
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
کوێت بڵاوی کردەوە، لە ڕێگەی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە ڕێگریی لەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە کرا کە هاتوونەتە کایەی ئاسمانیی وڵاتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای کوێت کە لە ئاژانسی فەڕمی وڵاتەکە (KUNA)دا بڵاوکراوەتەوە، دەنگی ئەو تەقینەوانەی لە وڵاتدا بیستراون بەهۆی ڕێگریی کردنی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی بووە لە هێرشەکان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە وەڵامی ئەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە دراوەتەوە کە چوونەتە کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەوە، هاوکات داوا لە هاووڵاتیان کراوە پابەندی ئەو هۆشدارییە ئەمنییانە بن لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە بڵاودەکرێنەوە.
لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئێران لە ٢٨ی شوباتەوە تا ئێستا، هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا و شوێنە هەستیارەکان لە حەوت وڵاتی عەرەبیدا ئەنجام دەدات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
