Mahmut Geldi
22 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2024
ئیستانبوڵ - AA
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی فەڵەستین WAFA، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر شاری خان یونسی باشووری کەرتی غەززە چڕکردووەتەوە.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە لەو هێرشانەی سوپای ئیسرائیلدا لە خان یونس ١٠ هاووڵاتی مەدەنی کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون.
هاوکات کاتەکانی بەیانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ناوچەکە و سێ هاوولاتی دیکەی مەدەنی کوژران و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
هەروەها لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە خانوویەک لە ناوچەی مەوازی لە ڕۆژئاوای خان یونس بۆردومان کراوە و، سوپای ئیسرائیلیش هێرشە زەمینیی و ئاسمانییەکانی بۆ سەر خان یونس زیاد کردووە.