Gülşen Topçu
10 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2024
ئیستانبوڵ - AA
ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەڵەستین (WAFA) بڵاوی کردەوە، سوپای ئیسرائیل چەند ماڵێکی سڤیلی لە ناوچەی نەسر لە باکووری ڕەفەح و ناوچەی جەنین لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەکە کردووەتە ئامانج.
بە هۆی ئەم هێرشانەوە لایەنی کەم ١٤ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە.
سوپای ئیسرائیل هەروەها هێرشی کردووەتە سەر قوتابخانەیەک کە ئاوارەکانی فەڵەستینی تێدا گیرسابوویەوە.
بەهۆی هێرشەکەوە بەشێک لە قوتابخانەکە ئاگری گرت. هیچ زانیارییەک لەبارەی ئاماری زەرەر و زیانەکانی ئەم هێرشە ڕانەگەیەندراوە.