Ahmet Karaahmet,Mehmet Burak Karacaoğlu
10 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2024
تەلئەبیەز - AA
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردبێتە سەر چەند خاڵێک لەنزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (SANA) بڵاوی کردەوە کە کاتژمێر ٠١:٠٥ خوولەکی شەو، ئیسرائیل چەند شوێنێکی لە نزیک دیمەشق بۆردومان کردووە.
لە هەواڵەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە سیستەمی بەرگریی مووشەکی سووریا زۆربەی ئەو مووشەکانەی خستووەتە خوارەوە کە لە بەرزاییەکانی گوڵانەوە ئاراستە کرابوون.
ئیسرائیل ڕۆژی ڕابردووش فڕۆکەخانەی دیمەشق و گەڕەکی سەیدە زێنەبی کردبوویە ئامانج بەڵام لەبارەی ئەم هێرشانەوە سووریا هیچ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو نەکردبوویەوە.
ئەم بابەتە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلیشەوە قسەی لەسەر نەکرا.
لە ڕیفی دیمەشق، هێزەکانی ڕژێمی سووریا، گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران و هەروەها چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنان جێگیر کراون.
لەسەرەتای جەنگی ناوخۆیی سووریا لە ٢٠١١ەوە ئیسرائیل ناو بە ناو گرووپەکانی سەر بە ئێران و هەروەها بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی سووریا لە خاکی ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج.