Muhammed Emin Canik
25 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2024
ئیستانبوڵ - AA
لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ڕۆژنامەنووسێکی دیکە کوژرا.
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەر بە حکوومەتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بۆ سەر کەرتی غەززە دەستی پێکردووە و بووەتە هۆی کوژرانی ڕۆژنامەنووسان، زانیاری بڵاوی کردەوە.
ئۆفیسەکە ڕاشیگەیاندووە کە، محەمەد بەسام کە ڕۆژنامەنووسی سەر بە ئاژانسی هەواڵی "الان" بووە، بە هۆی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلەوە کوژراوە.
لە دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە، ١٤١ ڕۆژنامەنووس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە.