Gülşen Topçu
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
کەرتی غەززە - AA
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی كردە سەر خاڵێکی بزووتنەوەی حەماس لە باشووری كەرتی غەززە.
لەو بارەیەوە سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، بڵاوی كردەوە كە لە بەرامبەر ئاراستەکردنی بالونی سووتێنەر لە کەرتی غەززەوە، هێرشی ئاسمانیی كراوەتە سەر تونێلێکی سەربە بزووتنەوەی حەماس.
بەپێی ئەو زانیاریەی لە سەرچاوەکانی فەڵەستینەوە دەستکەوتووە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ناوچەیەکی چۆڵی خۆرهەڵاتی شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە.
ئاماژە بەوەیش کرا کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
سوپای ئیسرائیل کە دەستەوسانە بەرامبەر ئەو بالونە سووتێنەرانەی لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی دەکرێن، ناو بە ناو هێرش دەکاتە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە.