Mohamad Misto
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
دێرازۆر - AA
حەشدی شەعبی لە عێراق نزیکەی ٢٥٠ چەکداری رەوانەی هێڵی رووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ناوچەی کەمکردنەوەی کرژییەکان لە باکووری سووریا کرد.
سەرچاوەیەک بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ٢٥٠ چەکداری حەشدی شەعبی لە عێراقەوە چوونە شاری ئەلبوکەمال لە سووریا و لە سەربازگەکانی گرووپە تیرۆریستییەکانی سەربە ئێران لە باکووری شاری دێرازۆر جێگیرکران.
سەرچاوەکە روونیکردەوە، ئەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی و ٢٠٠ چەکدار لە گرووپە تیرۆریستییەکانی سەربە ئێران بە ئۆتۆمبێل لەو سەربازگانەوە بەڕێکەوتوون تاوەکو بچنە هێڵەکانی شەڕی دژ بە گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە پارێزگای ئیدلب باکووری سووریا.
ماوەی سێ مانگ دەبێت ئێران پشتیوانی سەربازیی گەورە رەوانەی ناوچەی کەمکردنەوەی گرژێییەکان دەکات، و چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن ئاماژە بەوە دەدەن کە ناردنی پشتیوانی سەربازیی لە چوارچێوەی ئامادەکاریی هێرشی سەربازیی چاوەڕوانکراودایە بۆسەر ئیدلب وێرای رێککەوتن و راگەیاندنی ئاگربەست کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین رایانگەیاند.
تورکیا، رووسیا و ئێران لە مانگی ئایاری ٢٠١٧دا، لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی ئاستانا پەیوەست بە پرسی سووریا گەیشتنە رێککەوتن بۆ دروستکردنی ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئیدلب.