کاردانەوەی تورکیا دژ بە پەسەندکردنی بڕیارێک سەبارەت بە ڕووداوەکانی ساڵی ١٩١٥ لە پەرلەمانی شیلی
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دژ بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی شیلی کە ڕووداوەکانی ١٩١٥ی تورکیای بە "کۆمەڵکوژی" پەسەند کردبوو، کاردانەوەی نیشان دا.
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتێک مافی دەربڕینی بۆچوون و یان دادوەری لەسەر ڕووداوێکی مێژوویی نییە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی شیلی بۆ پەسەندکردنی ڕووداوەکانی ساڵی ١٩١٥ وەک 'کۆمەڵکوژی' بە هیچ و بەتاڵ هەژمار دەکرێت".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاندووە، ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی شیلی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە لە ساڵی ١٩٤٨ بۆ ڕێگریکردن و سزادانی تاوانی جینۆساید دەرکراوە و تێیدا جەخت لەوە کراوەتەوە کەتەنیا دادگایەکی لێهاتوو بۆی هەیە بڕیار لەبارەی تاوانی جینۆسایدەوە بدات.