سياسەت, جيهان

کرملین: "ئەمریکا و ناتۆ لە پرسی چەکدا یەکسانییان تێکداوە"

Dmitri Chirciu  | 20.07.2021 - نوێکردنەوە : 22.07.2021
کرملین: "ئەمریکا و ناتۆ لە پرسی چەکدا یەکسانییان تێکداوە"

Moskova

مۆسکۆ- AA

گوتەبێژی کۆشکی کرملین، دیمیتری پێسقۆڤ، باسی لەوە کرد کە ئەمریکا و ناتۆ لە پرسی چەکدا یەکسانییان تێکداوە.

دیمیتری پێسقۆڤ لە شاری مۆسکۆ و لە میانی لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە رووسیا، دوێنێ مووشەکی هایپەرسۆنیکی (خێراتر له‌ خێرایی ده‌نگ) "تسیرکۆن"ی تاقی کردووەتەوە، ئاماژەشی بە کاردانەوەکانی ئەمریکا لەو بارەیەوە دا و رایگەیاند: "رێککەوتننامەکانی تایبەت بە سیستمی ستراتیجی ئەمنی تێکدراون".

پێسقۆڤ گوتیشی: "رووبەڕووی کۆمەڵێک هەنگاوی ئەمریکا و ناتۆ بووینەتەوە کە بوونەتە هۆی تێکدانی یەکسانییە هەنوکەییەکان لە بواری چەکدا. ئەمە جێگیر کردنی سیستمە بەرگرییەکان لە رۆمانیا و وڵاتانی نزیک لە سنووری رووسیا لە خۆدەگرێت. واتە هەموو ئەمانە بۆ تێکدانی ئەو یەکسانییانە ئەنجامدراون کە لە ئێستادا هەن".

جەختی لەوەش کردەوە کە رووسیا لە بەرامبەر هەنگاوی لەم شێوەیەدا رێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر و رایگەیاند: "پێویست بوو رووسیا بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆی و بەردەوامیدان بەو یەکسانییەی ئێستا، کۆمەڵێک رێوشوێن بگرێتەبەر کە ئەنجاممان داون".

- کاردانەوەکانی ئەمریکا بەرامبەر مووشەکە هایپەرسۆنیکەکانی رووسیا

دوێنێ وەزارەتی بەرگریی رووسیا تاقیکردنەوەی مووشەکی هایپەرسۆنیکی "تسیرکۆن"ی راگەیاند.

پلانیش وایە کەشتی و ژێردەریاییەکانی سەر بە هێزە دەریاییەکانی رووسیا یاوەری ئەم مووشەکانە بکەن.

وەک کاردانەوەیەکیش دژ بەم کارە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کێربی، رایگەیاند: "ئەگەر هەیە مووشەکە هایپەرسۆنیکەکانی رووسیا رێگه‌ بۆ ناسەقامگیریی رەوشەکە و دروستبوونی مەترسی خۆشبکەن".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın