Mazın Asad
14 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2017
تاران - AA
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند ئەمریکا ناتوانێت تاکلایەنانە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ھەڵبوەشێنێتەوە.
روحانی لە کەناڵی فەرمی ئێران وەڵامی رەخنەکانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپی دایەوە و گوتی: "قسەکانی ترەمپ بێجگە لە سوکایەتیکردنی بە گەلی ئێران و بوختانکردن ھیچ شتێکی دیکەی لەخۆ نەگرتبوو".
سەرکۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمریکا چەندین جار ھەوڵی کودەتای لە ئێران داوە و گوتیشی: "ترەمپ نازانێت رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە تاکلایەنانە ھەڵناوەشێتەوە. چەند وڵات پێکەوە ئەم رێککەوتننامەی واژوو کرد؟ کەس بۆی نییە تێبینی و ماددیەک لە رێککەوتننامەکە زیاد بکات یاخود دەربھێنێت".
حەسەن روحانی لە درێژەدا جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمریکا چەندین جار ھاوشێوەی ئێستا روونکردنەوەی کردووە و راشیگەیاند لەکاتی بەدەستنەھێنانی بەرژوەندییەکان و کشانەوەی ئەو وڵاتانەی واژوویان لە رێککەوتننامەکەدا ھەیە، ئەوا ئێرانیش لە رێککەوتننامەکە دەکشێتەوە.