Gökhan Kurtaran,Ramal Abdullah Mahmood
14 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2017
لەندەن – AA
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مای و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن رایانگەیاند کە پێداگیرن لە بەردەوامی رێککەوتننامەی ناوەکی لەگەڵ ئێران.
نووسینگەی ئەو سێ سەرکردەیە لە راگەیەندراوێکدا سەرنجیان بۆ ناڕەزاییەکانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بە رێککەوتننامە ناوەکییەکەی ئێران راکێشا. نیگەرانی خۆیشیان لە ئەگەری ئەنجامەکانی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەکە دەربڕی.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا پێداگیری خۆیان خستووەتە روو لە جێبەجێکردنی پلانی کاری هاوبەش JCPOA ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەمە خزمەت بە ئاسایشی هاوبەشی نێودەوڵەتی دەکات.
هەروەها تیشکخراوەتە سەر جەختکردنەوەی لایەنەکان لە بەردەوامیدان بە رێککەوتننامەکە.