Abdullah Shukur
16 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە رێگەی تەلەکۆنفرانس، گفتوگۆی لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا ماکرۆن و میری قەتەر ئالسانی لەبارەی ھەوڵی سەرکردەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی قەتەر کرد و ھەر سێ سەرۆکەکە جەختیان لەسەر کەمکردنەوەی بارگرژی لە ناوچەکەدا کردەوە.
بەپێی ئەو زانیاريیانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەست کەوتوون، سەرکردەکان لەبارەی ھەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆر، زانیاريیان ئاڵوگۆڕ کردووە و جەختیان لەسەر کەمکردنەوەی بارگرژی لە ناوچەکەدا کردەوە.
هاوكات سەرکردەکان جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی دیالۆگ کردووەتەوە و ئاماژەیان بە پاڵپشتی لەم جۆرە ھەوڵانە کردووە.
ھەر سێ سەرکردەکە راشیانگەیاندووە کە لە دژی گشت جۆرەکانی تیرۆر دەوەستنەوە و ھاوکات رێککەوتن لەسەر پەیوەندی بەھێزی نێوان وڵاتەکانیان لەبارەی قۆناغی داھاتوو.