سياسەت, جيهان, عێراق

کاردانەوەی حەشدی شەعبی سەبارەت بە سزادانی ئەبو فەدەک لە لایەن ئەمریکاوە

دەستەی حەشدی شەعبی: "ئەمریکا بەسزدانی سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی، ئەبو فەدەک محەممەداوی سەروەریی عێراقی پێشێل کردووە، لەکاتێکدا حەشدی شەعبی بەشێکە لە سیستەمی سەربازیی فەرمیی عێراق".

Zana Natık Kerem  | 15.01.2021 - نوێکردنەوە : 16.01.2021
کاردانەوەی حەشدی شەعبی سەبارەت بە سزادانی ئەبو فەدەک لە لایەن ئەمریکاوە

Arbil

ھەولێر ــ AA

دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند کە ئەمریکا بەسزدانی سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی، ئەبو فەدەک محەممەداوی، سەروەریی عێراقی پێشێل کردووە، لەکاتێکدا حەشدی شەعبی بەشێکە لە سیستەمی سەربازیی فەرمیی عێراق.

لە راگەیەنراوێکدا دەستەی حەشدی شەعبی ھەڵوێستی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە سزادانی سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی، ئەبو فەدەک محەممەداوی لە لایەن واشنتۆنەوە و ھاتووە:

"ئەمریکا کە خۆی بە راسپێردراوی جیھان سەپاندووە و بەردەوام سەروەریی وڵاتان پێشێل دەکات و شکۆی گەلان دەشکێنێت، بەم دواییانە ناوی سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی، ئەبو فەدەک محەممەداوی، خستووەتە نێو لیستی سزاکانیەوە، ئەمریکا بەو ھەنگاوەی سەروەریی عێراقی پێشێل کردووە، جگە لەوەیش بڕیارەکانی حکوومەت و دامەزراوە فەرمییەکان و ئەنجوومەنی نوێنەران عێراقی بە گرنگ نەزانیوە، لەکاتێکدا حەشدی شەعبی بەشێکە لە سیستەمی سەربازیی فەرمیی عێراق و فەرمانەکانی لە فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان وەردەگرێت و ملکەچی سەرجەم رێوشوێنە یاساییەکانە".

لە راگەیەنراوەکە ئەوەیش ھاتووە: "ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە، کەسانێک بە تیرۆریست لەقەڵەم دراون کە رووبەڕووی تیرۆر بوونەتەوە و لە بری جیھان دژبە دڕندەترین رێکخراوی تیرۆریستی کە داعشە، جەنگاون و شکستیان بە پلانە ھێناوە کە ئەو رێکخراوە تیرۆریستە بۆ وێرانکردنی عێراق و ناوچەکە داینابوو".

لە کۆتایی راگەیەنراوەکە دەستەی حەشدی شەعبی جەختیکردووەتە لەسەر ئەوەی کە ئەوان بڕاویان بە دەوڵەتی عێراق ھەیە لەوەی وەڵامی پێشێلکارییە بەردەوامییەکانی ئەمریکا بۆسەر سەروەریی عێراق بداتەوە و بەڵێنیشی داوە کە بەردەوام سەربازی بە ئەمەکبن بۆ خزمەتکردنی عێراق.

چەند رۆژێک لەمەوەبەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی، عەبدولعەزیز محەمەداوی، ناسراو بە ئەبو فەدەک، خستە لیستی تیرۆرەوە کە نابراو یەکێکە لە دیارترین سەرکردەکانی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق و پێشتر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو رێکخراوە بووە کە لە ساڵی ٢٠٠٩وە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.

ھەینی رابردووش ٨ی کانوونی دووهەم، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران لە عێراق، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ سزای بەسەر سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق، فالح فەیاز، سەپاند.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın