سياسەت, جيهان

کاردانەوەی ئەمریکا لەهەمبەر "پیلانێکی" رووسیا سەبارەت بە ئۆکراینا

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، ئیمیلی هۆرن: ''زۆر نیگەرانن لەبارەی ئەو جۆرە پیلانانە''.

Kasım İleri  | 23.01.2022 - نوێکردنەوە : 24.01.2022
کاردانەوەی ئەمریکا لەهەمبەر "پیلانێکی" رووسیا سەبارەت بە ئۆکراینا

Washington DC

واشنتۆن - AA

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، ئیمیلی هۆرن سەبارەت بە بانگەشەی "پیلانی" رووسیا بۆ دروستکردنی حکوومەتێک سەربە کرملین لە ئۆکراینا، ئاماژەی بەوە کرد کە زۆر نیگەرانن لەبارەی ئەو جۆرە "پیلانانە".

راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی ئەوەی کە "رووسیا خوازیارە لە کیێڤ-دا، سەرکردەیەکی لایەنگری رووسیا دەسەڵات بگرێتە دەست"، لە ئەمریکا کاردانەوەی لێکەوتەوە.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، ئیمیلی هۆرن رایگەیاندووە، ''زۆر نیگەرانن لەبارەی ئەو جۆرە پیلانانە''.

ئیمیلی هۆرن باسی لەوەش کردووە کە گەلی ئۆکراینا خاوەنی مافی بڕیاردانە لە داهاتووی خۆی و رایگەیاند ''لە پاڵ هاوبەشەکانمانین لە ئۆکراینا کە بە رێگای دیموکراسی هەڵبژێردراون''.

لەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە ''زانیاریمان لەبەردەستدایە کە نیشانی دەدات حکوومەتی رووسیا خوازیارە لە کیێڤ-دا سەرکردەیەکی لایەنگری رووسیا دەسەڵات بگرێتە دەست. پەرلەمانتاری پێشووی ئۆکراینا، ئیڤێن مورایڤ وەک کاندیدێکی بەهێز دەبینرێت''.

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە زانیاری هەیە دەزگای هەواڵگریی رووسیا بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەدارانی پێشووی ئۆکراینا و لەنێو ئەو کەسانەشدا سێرگی ئەربوزۆڤ کە لە ساڵی ٢٠١٢-٢٠١٤ جێگری سەرۆکوەزیران بووە، ئاندری کولیێڤ کە لە ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١٢دا جێگری سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەرکانی سوپا بووە لە سەردەمی ڤیکتۆر یانوکۆڤیچی سەرکۆماری پێشووتری ئۆکراینادا، ڤلادیمیر سیڤکۆڤیچ جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگریی نیشتمانیی ئۆکراینا و مایکۆلا ئازارۆڤ کە لە ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١٤دا سەرۆکوەزیران بووە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لیز تروس کە لە راگەیەندراوەکەدا بۆچوونی خراوەتەڕوو و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو زانیاریانە تیشک دەخەنە سەر رەهەندی چالاکی رووسیا بە مەبەستی تێکدانی شیرازە لە ئۆکراینا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın